سودانی پێشوازی لە وەزیری شوێنەوار و گەشت و گوزاری ئاینی ئێرانی کۆبویەوە

سیاسی
  • 5-12-2022, 13:24
  • +A -A

     بەغداد/INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق و عیزەتوڵڵا زرغامی" وەزیری گەشت وگوزار و شوێنەواری ئێرانی تاوتوێی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد،لە بواری گەشت و گوزار و سەردانیکەرانی ئایینی.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتوە" لە دیدارێکدا کە بە ئامادەبوونی " محەمەد کازم سادق" باڵیۆزی ئێران لە عێراق بەرێوەچوو،تاوتوێی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات کرا ،لە بواری شوێنەوارو و گەشت و گوزار ، وەک میراتێکی شارستانی و کولتووری هەمەچەشن کە هەردوو وڵاتی دراوسێ وبەهرەمەند بەبایەخەوە لێ دەروانن .
    هەروەک باس لەئاسانکاری هاوبەش کرا لەنێوان هەردوو وڵات بۆ هاتوچۆی هاولاتیان.