سودانی و حەلبوسی ڕێككەوتن لەسەر تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان لەبەردەم كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان

سیاسی
  • 4-12-2022, 21:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكانی بەردەم كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە :محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ئەنجامدا،بە ئامادەبوونی سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان جەلیل عەدنان و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكاری لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە تەرخانكرابوو بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانی كۆمسیۆن و ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان وەك لە بەرنامەی حكومەتدا لەماوەی ساڵی داهاتوودا دیاریكراوە، هەروەها مەرجەكانی بەردەوامبوون لەسەر ئەم شایستە دەستوورییە و تەواوكردنی تۆماری بایۆمەتری لە دەنگدەران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەیان بەو پاڵپشتییە كرد كە كۆمسیۆن پێویستی پێیەتی لەسەر ئاستی یاسادانان و جێبەجێكردن بەمەبەستی بەردەوامبوون لە كارەكانی بە تەواوی، ئاماژەی بەوەشكرد : رێككەوتن لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەموو ئەو شتانەی كە بەربەستەكانی بەردەم كۆمیسیۆن تێدەپەڕێنن.