بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا سەقفی فرۆشتن بۆ گەشتیاران و فەرمانبەرە ڕاسپێردراوەكە زیاد بكات، ئەمەش دوای ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق هات.
لە نامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە كە ئاراستەی سەرجەم بانكەكان كراوە و بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : كە لە ئەنجامی بەرزی ئاستی هەڵاوسانی جیهانی و ئەوەی بووە هۆی زیادبوونی گەشت و ژیان تێچووی جیهانی و بۆ دابینكردنی داواكاری هاوڵاتیانی گەشتیار بە شێوەیەك كە لەگەڵ پێداویستیەكانیان بگونجێت لە دراوی بیانی لەكاتی گەشتكردندا، بانكەكە بڕیاریدا سەقفی فرۆشتنی دۆلار زیاد بكات كە لە بڕگەی (چوارەم/13)ی كۆنتڕۆڵەكانی پێشوودا نیشان دراوە بۆ ئەوەی ببێتە (5000) دۆلار بۆ هاووڵاتییەكی گەشتیار یان كارمەندێكی ڕاسپێردراو لە ماوەی مانگێكدا.