شمری جەخت لەڕێگریكردنی تیرۆر دەكات لە دەستكەوتنی چەكی ناتەقلیدی

ئەمنی
  • 4-12-2022, 20:36
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆی عێراق جەختی لەسەر پێویستی ڕێگریكردن لە دەستكەوتنی ئەو كەرەستەی تیرۆریزم كرد كە تێوەگلاون لە دروستكردنی چەكی ناتەقلیدی.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری سەرپەرشتی دانیشتنی دەستپێكی حەوتەمین كۆنفرانسی زانستی تایبەت بەسەلامەتی ئەمن كیمیایی بایۆلۆجی، تیشكی و ئەتۆمی كرد كە لە ژێر دروشمی (هەموومان كار بۆ عێراقێكی سەلامەت دەكەین) بە چاودێری ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە سەرەتای كۆنفرانسەكەدا وەزیر بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد و سڵاو ورێزی سەرۆكی حكومەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی پێگەیاندن.
    شمری جەختی لەوە كردووەتەوە، بەپێی بەیاننامەكە هەوڵە هاوبەشەكان بۆ ڕێگریكردن لە دەستكەوتنی تیرۆر لە هەر كەرەستەیەك كە تێوەگلاون لە دروستكردنی چەكی ناتەقلیدی بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر كۆمەڵگاكان دروست نەكەن، ئاماژەی بەوەشكرد : ئاسایش بەرپرسیارێتی هەموو كەسێكە و دەبێت كاربكەین بە مەبەستی چەسپاندن و كاراكردنی بەرەی ڕووبەڕووبوونەوە بێت بە مەبەستی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش.
    جێگای سەرنجە كە ئەم كۆنفرانسە شایەتحاڵی ئامادەبوونی بەرفراوان بوو لە لایەن نوێنەری وڵاتانی دۆست و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، جگە لە ئامادەبوونی كۆمەڵێك پسپۆڕ و كەسایەتی.