بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ پەرۆشی وەزارەت و لیژنەی باڵای فریاگوزاری و پاڵپشتی ئاوارەكان دووپاتكردەوە بۆ دابینكردنی كەشێكی گونجاو و سەلامەت بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان لە بنەڕەتدا.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : جابرۆ وردبینی وەزارەت و لیژنەی باڵای فریاگوزاری و پاڵپشتی ئاوارەكانی پشتڕاستكردەوە بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو و سەلامەت بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی هەموو ئاوارەكان بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیان، ئاماژەی بەوەشكرد : كە ئەمە لە كاتی سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاوارەكان (دانیشتنی 164ی ساڵی 2022)، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان هات و هەروەها سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی موسا ئەحمەد و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ لە هەرێمی كوردستان حسێن كەلاری.
لەمیانی دیدارەكەدا جابرۆ جەختی كردەوە كە وەزارەتەكە بەردەوام كاردەكات بۆ دەستەبەركردنی هەموو پێداویستییەكان و پێشكەشكردنی هاوكاری پێویست بۆ تەواوی ئاوارەكان لەسۆنگەی خزمەت و بەرپرسیاریەتی مرۆڤایەتییەوە .
لای خۆیەوە كەلاری جەختی لەوە كردەوە : كە سەردانەكەی بۆ بەغدا بەشێكە لە ستراتیجی بەرپەرچدانەوەی مرۆیی و پاڵپشتیكردنی ئاوارەكان و هاندانی گەڕانەوەی خۆبەخشانە، ستایشی پاڵپشتی وەزیرەكەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ كەمپەكانی ئاوارە و بۆ ئاوارەكان بە گشتی كرد.