سەرۆك وەزیران پێشوازی لە شاندە بەشداربووەكانی كۆڕبەندی نێودەوڵەتی شارستانییەتە كۆنەكان دەكات

سیاسی
  • 4-12-2022, 19:59
  • +A -A

    بەغداد _INA 

    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازیكرد لە سەرۆكی شاندەكانی بەشداربوو لە كۆڕبەندی شارستانییەتە كۆنەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەغدای پایتەخت بە بەشداریی دە وڵات بەرێوەچوو.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە  بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە ڕایگەیاند ،سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازیكرد لە سەرۆكی شاندەكانی بەشداربوو لە كۆڕبەندی شارستانییەتە كۆنەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەغدای پایتەخت بە بەشداریی دە وڵات بەرێوەچوولە میانی دیدارەكەدا سودانی ئاماژەی بە ڕۆڵی شارستانی عێراق كرد بە درێژایی مێژوو، بەو پێیەی شارستانیەتی (دۆڵی رافیدەین -میزۆپۆتامیا ) یەكەم یاسای ڕێكخستنی ژیانی مرۆڤی دەركرد، هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە عێراقی نوێ هەوڵدەدات هاوسەنگ بێت لەگەڵ گەشەسەندن لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا، لەسەر ئاستی مرۆیی و یاساییدا و كراوەیە بۆ هاوكاری لەگەڵ هەموو لایەنە نێودەوڵەتییەكان و ڕێكخراوە تایبەتمەندەكان.
    بەڕێزیان ئاماژەی بە ئەگەری داڕشتنی یاداشتنامەی هاوكاری دوولایەنەی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەندامی كۆڕبەندەكە كرد، لە بواری ڕۆشنبیری و شوێنەوار، هەروەها داوای هاوكاری عێراقی كرد لە بەڵگەنامەكردنی كلتوری مرۆیی خۆی لە ڕێگەی ئاوەدانكردنەوەی شوێنە شوێنەوارییەكانەوە و گەشەپێدان لە لێهاتوویی كادیرانی عێراق لەم بوارەدا.
    سەرۆك وەزیران ڕاشیگەیاند: ئەو پرەنسیپ و ئامانجانەی كە كۆڕبەندی بۆ دامەزرا، دەتوانرێت وەك پەیامێك لە بەرامبەر ئایدۆلۆژیای توندڕەوی و نەژادپەرستی بۆ وازهێنان لە قسەی ڕق و توندوتیژی، بقۆزرێتەوە، وەك سەكۆیەكی پێشەنگ بۆ بڵاوكردنەوەی گوتاری یەكڕیزی نێوان گەلان، بە لەبەرچاوگرتنی مرۆڤـ ئامانجی باڵای هەموو وڵاتانی جیهانە.
    بەڕێزیان جەختی لەوە كردەوە كە كۆڕبەندەكە دەرفەتێكە بۆ ئەو وڵاتانە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان لەسەر ئاستی سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابوری و هاوكاربوون لە گرتنەبەری هەڵوێست بۆ پاراستنی كولتووری رۆشنبیری و شارستانی وڵاتەكانمان، پاڵپشتی فەرهەنگ و شارستانیەتەكان، گەڕاندنەوەی شوێنەوارە تاڵانكراوەكان ، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و پاراستنی شوێنەوار.