وەزیری نەوت: هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس بڕیاریدا سیاسەتی بەرهەمهێنان وەك خۆی بهێڵێتەوە

ئابوری
  • 4-12-2022, 19:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت پشتڕاستی كردەوە كە هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس بڕیاریدا سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت وەك خۆی بهێڵێتەوە.
    عەبدولغەنی لە وتارەكەیدا لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی وەزاری هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوای خۆیدا هێنا وتی : كۆبوونەوەكە جەختی لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستتر سەبارەت بە پێشهاتەكانی بازاڕی نەوت كراوەتەوە، ئەگەر پێویست بوو بۆ ئەوەی هاوسەنگی بپارێزرێت، ئەوەی پێویستە بەدەستهێنانی سەقامگیری زیاترە لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخ و تەحەددیاتی بەردەم بازاڕە جیهانییەكان.
    ناوبراو ئاماژەی بە رێككەوتن لەسەر هەموو ئەو بابەتانەی كە گفتوگۆیان لەسەر كرا، لەوانە ئەوەی پەیوەندی بە لیژنەی وەزاری بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرهەمهێنانەوە هەیە، بانگەوازی كۆبوونەوەی بەپەلە و پێویستی كرد، هەروەها گرنگی پابەندبوونی تەواو بە ڕێككەوتنەكە و میكانیزمی قەرەبووكردنەوە.