سودانی ڕێنمایی دەدات بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی پشتڕاستكردنەوەی گرێبەستەكان

سیاسی
  • 4-12-2022, 19:34
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی ڕێنمایی كرد كە ڕێكاری پێویست بگرێتەبەر بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە پشتڕاستكردنەوەی ئەو گرێبەستانەی كە ماوەی خزمەتكردنیان لە دوو ساڵ زیاترە.
     ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: سودانی ڕێنمایی ئەو وەزارەت و دەزگایانەی كرد كە پەیوەندییان بە وەزارەتێكەوە نییە و سەرجەم پارێزگاكان ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی وەزارەتی دارایی، سەبارەت بە دانانی ئەو گرێبەستانەی ماوەی خزمەتیان لە دوو ساڵ زیاترە، فەرمانی گرێبەست لەگەڵیان دەرچووە بەپێی بڕیارنامەكانی بۆ ئەنجومەنی وەزیران (315 و 337ی ساڵی 2019)، و بۆ ناردنیان بۆ وەزارەتی دارایی، بۆ وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی كارمەندی هەمیشەیی.
     ئاماژەی بەوەشكردووە : كە ئەم بڕیارە بە دادپەروەری دێت بەرامبەر بە بەشی گرێبەست و كرێكارانی ڕۆژانە، بە مەبەستی باشتركردنی ئاستی ژیانیان و ژماردنی خزمەتگوزارییەكانیان.