بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداریكردنی عێراقی لە لوتكەی عەرەبی چینی كە بڕیارە لە سعودیە بەڕێوەبچێت پشتڕاستكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ سودانی پێشوازییان لە باڵیۆزی كۆماری گەلی چین لە عێراق تسوی وی كرد، لە میانی كۆبوونەوەكەشدا باسیان لە چەسپاندن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەكانی ئابووری و رۆشنبیری هەروەها لە بوارەكانی وزە و وەبەرهێناندا كرد.
سودانی ئاماژەی بەوە كردووە: بەپێی بەیاننامەكە كە عێراق پرەنسیپی هاوسەنگی لە پەیوەندییەكانی دەرەوەدا گرتۆتەبەر، بە شێوەیەك كە سەقامگیریی خۆی بەرز بكاتەوە و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەی و ئاسایشی ناوچەكە بەدیبهێنێت،ئاماژەی بە ئەو خواستی حكومەت بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری دوولایەنە لەگەڵ چین لە كەرتە جیاوازەكاندا.
لەمیانی دیدارەكەدا جەختی لە بەشداریی عێراق لە لوتكەی عەرەبی چینی لەڕیازی پایتەختی سعودیە بەرێوەدەچێت كردەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی چین سڵاوی سەركردایەتی چینی گەیاندە سەرۆك وەزیران، هەروەها پەرۆشییەكەی بۆ پاراستنی پەیوەندییەكانی هاوكاری و هاوبەشی لەگەڵ عێراق.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی