بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید جەختی لەسەر پێویستی بەهێزكردنی ژێرخانی وڵاتەكەی كردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەموو هاووڵاتییەك مافی ئەوەی هەیە كە شوێنی نیشتەجێبوونی شایستەی هەبێت.
سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: كە سەرۆك كۆمار عەبدلەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران حەمید نەعیم ئەلغزی كرد و ئاماژە بەوە دەكات لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی گشتی كرا، بەتایبەتی سەبارەت بە پێداویستییەكانی هاووڵاتیان.
جەختیشیكردەوە :پێویستی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری لە هەموو بوارەكاندا بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی كۆمەڵگا.
سەرۆك كۆمار دەستی خستە سەر پرسی شوێنە هەڕەمەكییەكان و ڕێگا گونجاوەكانی چارەسەركردنیان و جەختی لەسەر مافی هەموو هاووڵاتییەك بۆ ئەوەی خانوویەكی شایستە هەبێت، لە ڕێگەی دابینكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی سستەمی.
سەرۆكی كۆمار ڕوونی كردەوە گرنگی كاری ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بواری پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەكنیكی و ڕاوێژكاری و لۆجستیكییە پێویستەكانە، هەماهەنگی ڕاوێژكاری سەبارەت بە سیاسەتی دەوڵەت، دابینكردنی پاڵپشتی پێویست بۆ حكومەت بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزارییەكەی، هەروەها هەڵمژینی داواكاری و سكاڵاكانی هاوڵاتیان و گەیاندنیان بە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان لە هەموو وەزارەتەكان و بەدواداچوونیان.