لیوا ڕەسووڵ ڕێنماییەكانی ڕاگرتنی هێڵی سفر و ڕادەستكردنی مەلەفی شارەكان بە پۆلیس ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 4-12-2022, 18:06
  • +A -A

    ز بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ ڕێنماییەكانی ڕاگرتنی هێڵی سفری ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە مەلەفی شارەكان ڕادەستی پۆلیس دەكرێت.
    ڕەسووڵ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو: محەممەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە میانی كۆبوونەوەی وەزیرە ئەمنییەكان جەختی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی سنوورەكان لە هێزەكانی پاسەوانی سنوورەوە و ڕاگرتنی هێڵی سفر لەگەڵ هەردوو وڵاتی دراوسێی ئێران و توركیا، ئاماژە بە گرنگی بەهێزكردنی سەركردایەتی هێزەكانی پاسەوانی سنوور بە چەك و كەرەستە و خەڵك بۆ دڵنیابوون لەوەی كە سنوورەكان بە باشی پارێزگارییان لێدەكرێت.
    جەختیشی كردەوە : عێراق ڕەتیدەكاتەوە زەویەكەی بۆ هێرشكردنە سەر هەر وڵاتێكی دراوسێ بەكاربهێنێت، ئاماژەی بەوەشكرد: پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ هەیە و هەوڵدەدەین بەشێوەیەك پەرەیان پێبدەین كە خزمەتی بەرژەوەندیی لایەنەكان بكات، لەگەڵ پێویستی بۆ ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەهێزكردنی سنوورەكان بە فەرماندەیی سەربازی دەسپێردرێت، گرنگترینیش پاراستنی سنوورەكان و هێڵی سفرە، ئاماژەی بەوەشكرد : كارەكان بەردەوامن بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە ساڵی 2019 بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق.
    سەبارەت بە ڕادەستكردنی دۆسیەی شارەكان بە پۆلیس، ڕەسووڵ جەختی لەوە كردەوە : كە ئەو ڕێنمایانەی دەركراون بریتین لەوەی كە پێویستە هێزەكانی پۆلیسی عێراق ئاسایشی ناو شارەكان بپارێزن، ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتی ناوخۆ توانای پاراستنی ئاسایشی هەیە و هەموو جومگەكانی هەیە كە لە ڕێگەیەوە دەتوانێت ئاسایشی ناوخۆیی لە شارەكاندا بپارێزێت.
    ئاماژەی بەوەدا : كە سوپا دەبێت شارەكان بەجێبهێڵێت و لە كەمپەكانی خۆیدا بێت بۆ ڕێكخستنەوە، بەو پێیەی ئەركی ئەو بەرگریكردنە لە عێراق لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەك لەسەر زەویەكانی، ئاماژەی بەوەشكرد : كە هەنگاوەكان بە وردی و پرۆسەكە بەڕێوەدەچن لە گۆڕینی هەندێك كەرتەكانی سوپا بە هێزی پۆلیس دەستی پێكردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئاسایشی ناوخۆ یەكێكە لە ئەولەویەتەكانی وەزارەتی ناوخۆ، ڕوونیشیكردەوە : وڵات شاهیدی ئاسایش و سەقامگیرییە، ئەمەش بە قوربانیدانی گەورەی گەلی عێراق هات.