بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری سەردانی یاریگای یانەی وەرزشی شوڕتەی كرد بۆ بینینی مەیدانی دەستپێكردنی قۆناغەكانی ئاوەدانكردنەوە و پلانی تەواوكردنی.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : وەزیر گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی ورد گرتووە لەسەر گرنگترین پلانەكان كە بۆ تەواوكردنی یاریگاكە دانراون.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیر جەختی لەسەر پێویستی تەواوكردنی ئەم یاریگایە كردەوە بەهۆی گرنگییەكەی لە پاڵپشتیكردنی بزووتنەوەی وەرزشی و گەنجان، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو ئەو ئاسانكاریانەی كە تێیدا دەگیرێن لە ئاستی پێویستدان و بەراورد دەكرێن بە دامەزراوە وەرزشییە نێودەوڵەتییەكان و شیاون بن بەناو و شكۆی یانەی شوڕتە، كە دەستكەوتی گەورەی لە بۆنە وەرزشییە جیاوازەكاندا بەدەستهێناوە.
لە درێژەی قسەكانیدا : پەرەپێدان و بنیاتنانەوەی جومگەكان و پێكهاتەكانی وەزارەت زۆر گرنگە، بەو پێیەی كەشێكی گونجاو بۆ كاركردن دەڕەخسێنێت و تێڕوانینێك دەدات سەبارەت بە ڕادەی چاودێری بۆ دڵنیابوون لەوەی خزمەتگوزارییەكان لە بەرزترین ئاستدان كە وەزارەتی ناوخۆ ئاواتەخوازە.