سودانی لیژنەیەك پێكدەهێنێت بۆ پشكنینی بەشەخۆراكی ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان و ژمارەی پاسەوانی ئەفسەرەكان

ناوخۆ
  • 4-12-2022, 12:53
  • +A -A

    بەغدا - INA-  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە لیوا یەحیا ڕەسووڵ  وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕایگەیاند، فەرماندەی گشتی محەممەد شیاع سودانی فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی وردبینی لە بەشەخۆراكی ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان و ژمارەی پاراستنەكان بۆ ئەفسەرەكان.
    ڕەسووڵ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كەپەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ەوە بەشداریی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كردبوو وتی: فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محمد شیاع سودانی فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی دەركرد بۆ پشكنینی بەشەخۆراكی سەربازەكان و ژمارەی پاسەوانەكانی ئەفسەرەكان.
    فەرماندەی گشتی لەگەڵ لیژنەی چەك لە وەزارەتی بەرگری كۆبووەوە بۆ ئەوەی میكانیزمەكانی گرێبەستكردن لەبەرچاو بگرن لەبەر ڕۆشنایی ئەولەویەتەكانی لێكۆڵینەوەی لەسەر كراون، بەو پێیەی جەختی لەسەر پێویستی پێشكەوتنی بەرگری ئاسمانی لەڕووی چەكداركردن و ئامادەكردنی كردەوە، بەهۆی گرنگی ئەم چەكە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : گرنگترین چالاكییەكانی وەزیری بەرگری لە 13ی ئەم مانگەوە تا ئێستا، سەردانی بنكەی ئاسمانی سۆیرە و بینینی قۆناغەكانی تەواوبوونی، و بەردەوامیی دیدارەكان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و برینداران،جگە لە ئاڕاستەكردنی بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندن و ڕێنمایی ئەخلاقی بۆ وەرگرتنی داواكاری كەسوكاری شەهیدان، هەروەها سەردانی بریندارانی نەخۆشخانەی ئەلحوسێنی سەربازی، سەردانی بارەگای هێزی ئاسمانی و بینینی ژێرخانەكان.