بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە كارەكانی كۆڕبەندی شارستانییەتە عەرەبییەكان لە چاپی شەشەمیدا لە بەغدای پایتەخت بە ئامادەبوونێكی نێودەوڵەتی دەستیپێكرد، هاوكات فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە گەڕانەوەی 18 هەزار شوێنەواری قاچاخی ڕاگەیاند.
حسێن لە وتارەكەیدا لە میانی كردنەوەی كۆڕبەندەكەدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند : جیهان بە هۆی قەیران و بەرژەوەندییە جیاوازەكانەوە ڕووبەڕووی تەحەدای گەورە بووەتەوە و ئاماژەی بەوەدا : كە گفتوگۆی رۆشنبیری مەرجێكە بۆ بەرزكردنەوەی تێگەیشتنی زیاتر.
ئاماژەی بەوەشكرد : زۆربەی شارستانیەتەكانی عێراق كەوتوونەتە بەردەم هەڕەشەی جۆراوجۆر، تیرۆریش دەستی هەبووە لە لەناوبردنی شوێنەوارەكانی شارستانیەت، بەڵام ئەم كردەوە تیرۆریستییانە ناتوانن مێژوو بسڕنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق دیدێكی بەشدارانە پەیڕەو دەكات لە داهاتووشدا بەرپرسیارێتییەك لەبەردەمیدا هەیە كە پێشەنگایەتی بكات لە هاوكاری هاوبەشدا، ئاماژەی بەوەشكرد : تەحەددییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا پێویستی بە هاوكاری هاوبەش هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆڕبەندی شارستانیەتەكان ڕێبازێكی دیپلۆماسییە بۆ پشتگیریكردن لە هەوڵە جیهانییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكاندا، ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق لە قۆناغە جیاوازەكاندا بەركەوتەی دزی سیستماتیكی بووە بۆ قاچاخكردنی كەلتوورە رۆشنبیرییەكەی.
ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتی عێراق هەوڵی داوە بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە تێكدەرەكان دژی شوێنەوارە كۆنەكان، بەو پێیەی زیاتر لە 18 هەزار شوێنەواری كۆنی قاچاخ گەڕێنراونەتەوە وهیوای بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی دوولایەنە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم شوێنەوارە كۆن و دزراوەكان دەربڕی.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كۆڕبەندی شارستانی دەرفەتێكە بۆ پەیوەندی چۆنایەتی.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات