كەش و هەوا: دابەزینی نوێی پلەكانی گەرما و هیچ بارانێك لەم هەفتەیەدا نابارێت

ناوخۆ
  • 4-12-2022, 11:09
  • +A -A

    بەغدا - INA- وەرد عەبدولئەمیر
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستای ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دابەزینی نوێی پلەكانی گەرما دەكات.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسی عامر ئەلجابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : پێشبینییەكان ئاماژە بە ناجێگیری كەشوهەوا دەكەن لە ڕۆژانی داهاتوودا لەنێوان هەوری ڕوون و نیمچە هەوریدا، ئاماژەی بەوەشكرد : تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ بارینی باران، جگە لە ناوچەی باكوور، كە ئەگەری بارانبارینی سووك هەیە لە هەندێك شوێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق شایەتی دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما بەخۆیەوە دەبینێت، بەوپێیەی ناوچەكانی باكور ئەمڕۆ لە 17 بۆ 19 پلە تۆماركراون، لەكاتێكدا ناوچەكانی ناوەڕاستی باشور، بەرزترین پلەی گەرما لە نێوان 20 بۆ 22 پلەدایە، بەرزترین پلەش لە باشوور تۆماركراوە لە بەسڕەیە كە پلەی گەرمی 25 پلەی سەدی تۆماركردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەماوەی هەفتەی داهاتوودا وڵات شاهیدی بارانبارین دەبێت، ئاماژەی بەوەشكرد بارانبارین لە وەرزی ئێستادا زوو بووە، چونكە لە 22/10 دەستیپێكردووە.
    لە كۆتاییدا وتی : چاوەڕوانی ڕاپۆرتی بەشی پێشبینی كەشوهەوا دەكەین سەبارەت بە باران بارینەكان بڵاودەكرێتەوە، بەو پێیەی تا ئێستا نیشاندەرەكان دەریدەخەن كە بارانێكی سووك دەبێت.