بەهۆی تەم ومژەوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و بەغدا وەستاوە

ناوخۆ
  • 4-12-2022, 09:32
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئیدارەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و هەولێر ڕاگرتنی گەشتەكانی ئاسمانییان ڕاگەیاند بەهۆی بارودۆخی كەشوهەوا.
    ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و  ئاماژەی بەوەكردووە : بڕیاردرا گەشتەكانی ئاسمانی بوەستێنرێت بەهۆی بارودۆخی كەشوهەوا و مەودای بینین دەگاتە 400 مەتر لە سەعات سێی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەمەوە.
    ئیدارەكە قسەی لەگەڵ هەموو گەشتیاران وكۆمپانیا ئاسمانییەكان كرد كە لە فڕۆكەخانەكەدا كاردەكەن، كە سروشتی هەر پێشهاتێكی پەیوەست بە گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكەدا ڕادەگەیەنرێت.
    لەكاتێكدا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەحمەد هۆشیار بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی كردەوە : كە بەهۆی تەم و مژەوە بڕیاردرا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بوەستێنرێت،لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەست پێدەكاتەوە.