بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە" محەمەد شەیاع سودانی" سەڕۆک وەزیرانی عێراق ، جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی بەهێز لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێ بەجێکردن کردەوه .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تکریت لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان لەبازنەی پارێزگاری سەڵاحەدین کۆبوویەوە.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە " کە کۆبوونەوەکە پێداچوونەوەی بەو کێشانەدا کرد کە پارێزگاکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، لە رووی گرینگی خزمەتگوزارییەوە، بۆ ڕێگاکانی چارەسەرکردن ،گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک مەلەفی پێویست و جێگای بایەخی حکومەت کرا .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد ، لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی بەهێز لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کرایەوە، بۆ مەبەستی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی و پڕۆژە گرنگەکان لە سەرتاسەری عێراق
بەپێی بەیاننامەکە"سودانی " جەختی لە پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەتی خۆجێی کردەوە ، بەپێی مەرجەکانی بەرنامەی حکومەت، و هەوڵەکان هاوبەش و کاریگەر بن لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگای سەلاحەدین ، و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان، و ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگاکەدا بۆئاستێکی بەرز .