سەرۆک کۆمار: تەواوکردنی دەنگدان لەسەر کابینەی حکومەت هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای حکومەت

سیاسی
  • 3-12-2022, 22:21
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق،رایگەیاند" کە دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەت ، هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای حکومەت.
     لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماردا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"لەتیف ڕەشید سەرۆکی کۆمار،لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازیکرد لە "نزار محەمەد سەعید" وەزیری ژینگە، و " بانکین ڕیکانی " وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن . 
     لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە" سەرۆکی کۆمار دەستخۆشی لە هەردوو وەزیر کرد بۆ پێدان و بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکەکانیاندا، هاوکات هەردوو وەزیر سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی. 
     بەپێی بەیاننامەکە سەرۆکی کۆمار جەختی لەوە کردەوە،کە دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەکە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەرزکردنەوەی ئەدای یەکگرتووی حکومەت.
    ئاماژەی بەوەشکرد "گرنگی هەوڵی هاوبەش لە هەموو ئاستەکاندا لە پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکانی، بەتایبەتی ئەوانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیانەوە هەیە، ڕێوشوێنی کاریگەر بۆ پاراستنی ژینگە و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا هەیە.