سودانی جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بەدواداچونی ئەمنی بۆ هاوڵاتیانی ناوچە ئازادکراوەکان دەکاتەوە

سیاسی
  • 3-12-2022, 21:54
  • +A -A

    بەغداد/INA
    "محەمەد شەیاع سودانی "سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دووپاتیکردەوە، لە جێبەجێکردنی بەدواداچونە ئەمنی بۆ هاوڵاتیانی ناوچە ئازادکراوەکانی دەستی داعش . 
    ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ، سەرکردە ئەمنی و سەربازییەکانی پارێزگاری سەڵاح الدینی کرد ، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە ئەوێ.
     لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتوە ، تیایدا هاتوە " لەو سەردانەدا سەرۆک وەزیران گوێی لەسەرکردە ئەمنیەکان گرت ،لەبارەی پێشکەوتنی جێبەجێکردنی پلانە ئەمنییەکان، و گرنگترین کاری ئەمنی و هەواڵگری یەکە سەربازییەکان کە لە پارێزگاکەدا کاردەکەن.
    لەبەیاننامەکەدا هاتوە "سودانی " جەختی لەسەر ئەولەوییەتی هەماهەنگی هەمەلایەنەی نێوان کەرتی ئەمنی و سەربازی و پێکهاتەکانی تری دەزگاکان کردەوە، بەشێوەیەک کە دەستەبەری ئاسایشی هاووڵاتیان بکەن،و پاشماوەی تیرۆر لەرەگ و ریشەوە دەربهێنن.
     لەناوەرۆکی بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە " کە "سودانی " جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە وردبینی ئەمنی هاووڵاتیانی ناوچە ئازادکراوەکانی دوای شکستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کردەوە.
    سەبارەت بە رێکخستنەوەی سەربازی لەناو یەکە سەربازییەکان و پێکهاتە ئەمنییەکان، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئاماژەی بە گرنگی دروستکردنی متمانە کرد، لە نێوان فەرماندەکان و هاوکارەکانیدا، هەروەها بە پێویستی زانی کە نزیکبوونەوە لەنێوان فەرماندە و سەربازان هەبێت و گرنگی بە کێشەکان بدەن ، و ماندوو نەناسانە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنیان.