بەغداد/ INA
حەکیم ، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ئەو قەیرانە سیاسییەی کە پێش پێکهێنانی حکومەت بەهۆی ئەو ناهاوسەنگییانەی کە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە هاتەئاراوە ، بەهۆی نەبوونی هاوسەنگی و ناسەقامگیرییەوە بووە ، وەک ئاماژەمان بەوەدا کە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی نوێنەرایەتی چارەسەرێک دەکات بۆ واقیعەکەمان ئەگەر هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ پاراستنی هاوسەنگی و نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەکان.
حەکیم راشیگەیاند " داوامان کرد کە لە بەرامبەر زمانی نەرێنی و وتەی بێزارکەر،گرنگی جیاوازی لە نێوانمان دەستنیشانبکرێت ،بە مەبەستی چارەسەرکردنیان و کارنامەیەک نەهێتە ئاراوە کە هەوڵی تێکدانی هەموو شتێک و بێناوبانگکردنی هەموو شتێک بدات کە بەدەست هاتووە،لە هەمان کاتدا نەبێتە هۆی تەماحی هێزە سیاسییەکان لە بەڕێوەبردندا کە خواستی بەشداریکردنیان هەیە ، هەروەک تەحەدای سێیەم لە بەڕێوەبردن و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و گرنگیدان بە بەرژەوەندییە گشتییەکان، هەروەها دڵنیاکردنەوەی ژینگەی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە عێراق دەیکات لەگەڵ لایەنێک لە بەرامبەر لایەنێکی تردا نەبێت و لە پەیوەندییەکانیدا لە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و پاراستنی سەروەری خۆیەوە سەرچاوە دەگرێت.
حەکیم جەختی لەوەکردەوە کە "فاکتەری سەرکەوتنی حکومەتی سودانی، بە لێکتێگەیشتنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی نوێنەرایەتی دەکرێت و ڕۆڵی عێراق لە دابینکردنی وزە، هەروەها پاڵپشتی پەرلەمانی لە ڕێگەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و زۆری دارایی و سەقامگیری ئەمنی، و هەڵدانەوەی مەلەفەکانی گەنەدەڵی و بە ئامانجگرتنی سەرە گەورەکان، جا هەرکەس و هەر لایەنێک بن بەدواداچوونیان لەسەر بکرێت ، هەروەها کۆتاییهێنان بە مامەڵەی ڕۆتینی کاغەز، و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی مامەڵەکردنی ستراتیژی لەگەڵ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە پەسەندکردنی دەستوور .
حەکیم ئاماژەی بەوەشدا کە "بۆ پاراستنی سەروەری دەوڵەتی عێراق پێنج خاڵمان دیاریکرد، یەکەمیان مامەڵەکردنە لەگەڵ مەلەفی سەروەری فیدراڵی عێراق، دووەمیشیان جێگیرکردنی هێزە عێراقییەکانە لەسەر سنووری نێوان عێراق - ئێران، عێراق - تورکیا، و سێیەمیشیان مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەو خەڵکانەی کە وەک پەنابەر لە کەمپی دیاریکراودان ، کە دوورن لە سنوورەکان و داماڵراون ، و هەڵگرتنی بەرگی سیاسی و میدیایی ئەو خەڵکانە و پابەندبوون بە دەستووری عێراق ، کە نابێت ببێتە بارەگایەک یان مەلبەندێک بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ تاوەکوو عێراق بتوانێت ، وڵاتان پابەند بکات بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە هەر هەنگاوێکدا بۆ بەدواداچوون، لە هێرشکردنە سەر ئەو ڕێکخراوانەی کە نایاری ئەو وڵاتەن و چالاکیان لەسەر سنورەکانی عێراق هەیە.