سودانی لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوان و خۆپیشاندەران لە پارێزگای سەلاحەدین کۆدەبێتەوە

سیاسی
  • 3-12-2022, 21:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە" محەممەد شەیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران ، لەسەلاح الدین،چاوی به ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوان و خۆپیشاندەڕان کەوت. 
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری تکریت لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوان و خۆپیشاندەر لە پارێزگای سەڵاحەدین کۆبووەوە.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە " کە "سودانی " گوێی لە داواکاری و گلەییەکانیان گرتووە سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەت، هەر لە دابینکردنی هەلی کار و پێشخستنی خزمەتگوزاری و دۆخی ژیانی پارێزگا و قەزاکانی سەربە پارێزگاکەیان.
     هەر لە میانی دیدارەکەدا "سودانی " پاڵپشتی خۆی بۆ داواکارییەکانی هاووڵاتیان دووپاتکردەوە.