بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، جەختی لەوەکردەوە کە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە تەنها بەس نییە.
"مەندەلاوی" بەبۆنەی رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە تویتێکدا،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ڕایگەیاندووە"ئاهەنگگێڕان بە تەنیا بەس نییە بۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بەڵکو دەبێت ڕێوشوێنی دیکە هەبن کە لە ڕێزلێنانە گەورەتر بێت.
"مەندەلاوی " ئاماژەی بەوەشکردووە " بەرپرسیارێتی پێویست ئەوەیە لە قۆناغی داهاتوودا گرنگی و چاودێری زیاتر و تەواویان پێبدرێت .