بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیرانی عێراق ،دووپاتی کردەوه کەحکومەتەکەی بەرنامەی هەیە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی هەژاری لە عێراق .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ،سەرپەرشتی کۆبوونەوەییەکی کرد، لە پارێزگای سەڵاحەدین، کە بەئامادەبونی پارێزگار و سەرجەم بەرێوەبەرانی فەرمانگە حکومیەکانی پارێزگاکە لە باڵاخانەی پارێزگا بەڕێوەچوو.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە کە "سودانی" گوێبیستی کێشەو داواکارییەکان بوو لەسەر کەرتی خزمەتگوزاری و واقیعی ئابووری پارێزگاکە.
بەپێی بەیاننامەکەی سەرۆک وەزیران ،ئامانج لە سەردانەکەی بۆ پارێزگاکان ، بەدوا داچونی مەیدانییە بۆ پڕۆژەکان، و هەروەها لێکۆڵینەوەیە لە شێوازی بەڕێوەچونی خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی بەردەوام. بەپێی بەیاننامەکە ، سەرۆک وەزیران جەختیکردۆتەوە لەسەر چارەسەری دەستبەجێی دواکەوتنی پرۆژەکان و بەتایبەت گرنگی و پێویستی پڕۆژەکانی کەرتی تەندروستی ، کە ئیتر حکومەت قبوڵ ناکات هاوڵاتیان ناچاربن گەشت بکەن بۆ چارەسەرکردن،لەکاتێکدا پڕۆژەکانی نەخۆشخانەکان لە پارێزگاکە وەستاون.
بەیاننامەکە ڕوونیکردۆتەوە ، کە مەنهەجی وەزاری بەرەنگاربوونەوەی هەژارییە بە هەموو شێوەیەک .
"سودانی " داوای لە "بەرپرسانی پارێزگای "سەلاح الدین " کرد کە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگاکە، هەروەها بەدواداچون بۆ سکاڵای هاوڵاتیان باکەن و مامەڵەی گونجاو لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە بکەن.