بەغداد_ INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە دەبێت کاری زیاتر بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بکەین.
سودانی لەتویتێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند: با ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان ببێتە دەرفەتێکی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی بۆ پێداچوونەوە بەو شتانەی کە لەم بەشەدا دابینمان کردوون و ڕێبازی ئێمە ئەوەیە کە زیاتر خزمەتیان بکەین و ژیانێکی شایستە بۆ دابین بکەین.