سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەردانی شوێنی تاوانی شەهیدانی بنکەی سپایکەر دەکات

سیاسی
  • 3-12-2022, 17:34
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    ئەمڕۆ شەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی شوێنی شەهیدانی تاوانی بنکەی سپایکەری ئاسمانی لەنزیک کۆشکەکانی دیکتاتۆر بن گۆربو لەشاری تکریت کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند،محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی شوێنی شەهیدانی تاوانی بنکەی سپایکەری ئاسمانی لەنزیک کۆشکەکانی دیکتاتۆر بن گۆربو لەشاری تکریت کرد، بەرێزیان لەم شوێنە سورەتی فاتیحە خوێندەوە وداوای لەیەزدانی دڵۆڤان کرد شەهید و قوربانیانی تیرۆر بەرەحمەت و رەزامەندی خۆی شاد بکات.
    هەروەها بەڕێزیان جەختی کردەوە کە تاوانی سپایکەر وەکو دەقێکی رەش لەسەر نیوچەوانی بکەرانی دەمێنتەوە، ودەزگا ئەمنی و یاسایەکان بەردەوامن لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارە دەستەدەسەرنەکراوەکانی ئەم تاوانە لەناوەوە و دەرەوەی عێراق بۆ ئەوە بەسزایی دادوەرانەی خۆیان بگە.