سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەردانی مەزاری هەردوو ئیمامی عەسکەری سڵاوی خوای لێبێت کرد

سیاسی
  • 3-12-2022, 17:29
  • +A -A

    بەغداد _INA 
    بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە رێورەسمی سەردانیکردنی هەردوو ئیمام عەلی هادی و حەسەن عەسکەری سڵاوی خوای لێبێت لەشاری سامەرا ئەنجامیدا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران رێورەسمی سەردانیکردنی هەردوو ئیمام عەلی هادی و حەسەن عەسکەری سڵاوی خوای لێبێت لەشاری سامەرا ئەنجامیدا.
     بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران چاویکەوت بەژمارەیەک لەخەڵکی سامەرا و گوێ لەسکاڵا و داواکاریەکانی گرت لەبواری باریبژێو و خزمەتگوزاریەکانەوە و داوای لەلایەنە تایبەتمەندەکانی کرد چاودێری ئەم پرسە بکەن