بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ دووشەممەی داهاتوو دواخست، دوای ئەوەی سوێندی دەستووری بۆ وەزیرانی ژینگە، بیناسازی، نیشتەجێكردن، و شارەوانی و كارە گشتیەكان خوارد و كۆتایی بە خوێندنەوەی یەكەمی ژمارەیەك پڕۆژەیاسا هێنا.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی پانزەهەمی خۆیدا كە ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی بەڕێوەچوو،سەرۆكی ئەنجومەن و بە ئامادەبوونی 208 ئەندام، كۆتایی بە خوێندنەوەی یەكەمی پێنج ڕەشنووسی یاسا هێنا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە سەرەتای دانیشتنەكەدا، ئەنجومەن بە پشتبەستن بە داواكارییەك دەنگیدا بە پێدانی متمانە بە بەنگین عەبدوڵڵا ڕیكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی و كارە گشتیەكان و نزار محەمەد سەعید ئامێدی وەزیری ژینگە،كەلەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە نێردراوە بۆ تەواوكردنی كابینەكە، ئاماژەی بەوەشكرد : كە دوای ئەوە ئەو دوو وەزیرە لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران سوێندیان خوارد.
لە درێژەی قسەكانیدا : ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی هاوكاریی ئابووری، بازرگانی، زانستی و تەكنیكی نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی هەنگاریا تەواو كرد، كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشكەشكرا بۆ بەرزكردنەوەی ئابووری و هاوكاری لە بوارەكانی ئابووری و تەكنیكی و زانستی نێوان هەردوو وڵاتدا.
ئەنجومەنەكە بەگوێرەی بەیاننامەكە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەردوو ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی كۆماری عێراق بە ڕێككەوتنی سەلامەتی ئەتۆمی و ڕێككەوتنی هاوبەشی سەلامەتی بەڕێوەبردنی سووتەمەنی بەكارهاتوو و سەلامەتی بەڕێوەبردنی پاشماوەی تیشكدەر كە پێشكەش كرا، تەواو كرد لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ بەدەستهێنان و پاراستنی ئاستێكی بەرزی سەلامەتی ئەتۆمی لە سەرانسەری جیهاندا بە بەهێزكردنی ڕێوشوێنەكان و هاوكاری نیشتمانی و نێودەوڵەتی.
ئەنجومەنەكە خوێندنەوەی یەكەمی تەواو كرد بۆ پرۆژە یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی هاندان و پاراستنی وەبەرهێنان لە نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی شانشینی سعودیە، كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشكەشكرا بۆ هاندان و پاراستنی وەبەرهێنانی هاوبەش لە نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی شانشینی سعودیە.
لە بەیاننامەكەدا درێژەی بە قسەكانیدا هاتووە : ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتننامەكەی تەواوكرد بۆ دووركەوتنەوە لە دوو باجدان و ڕێگریكردن لە خۆدزینەوە داراییەكان سەبارەت بە باج لەسەر داهات و سەرمایە لەنێوان حكومەتی كۆماری عێراق و دەوڵەتی كوێت، كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشكەش كراوە بە مەبەستی پەرەپێدان و بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و دووركەوتنەوە لە دوو باجدان و ڕێگریكردن لە خۆدزینەوە لە باجەكانی سەپێنراو لەسەر داهات و سەرمایەی تێیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە بابەتێكی تردا ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە تەواوكرد كە لەلایەن لیژنەی مافی مرۆڤەوە پێشكەشكرابوو بۆ داڕشتنی میكانیزمێك بۆ گەرەنتیكردنی ئازادی ڕادەربڕین بە هەموو شێوەیەك، ئازادی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە و مافی زانین بەبێ زیان گەیاندن بە سستەمی گشتی یان ئەخلاقی گشتی بكەوێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، سەرۆكی پەرلەمان لیژنەكانی مافی مرۆڤـ، ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار و دێرینەكانی ڕاسپاردووە لەسەر پرۆژەی یاسای ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە وردبینی بكەن.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: پاشان بڕیاردرا دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دوابخرێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد