بەدواداچوون - INA
وەزارەتی ناوخۆ ڕۆژی چوارشەممەی هەر هەفتەیەك بۆ وەرگرتنی سكاڵا لە فەرمانبەران و هاووڵاتیانی دیاری كردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : لیوا عادل عەباس ئەلخالیدی، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیسی پارێزگاكان و بەشە تایبەتمەندەكانی پەیوەست بە ئاژانسەكە ڕاسپاردووە بۆ وەرگرتنی سكاڵا و داواكاری كارگێڕی و مرۆیی بۆ ئەفسەران، پلەدارەكان، فەرمانبەرانی حكومی و هاوڵاتیان و بۆ زانینی پێداویستییەكانیان و چارەسەركردنیان بەپێی یاسا و كۆنترۆڵەكان. ئەوەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەواندایە لەبارەگای دەزگاكەدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : رۆژی چوارشەممەی هەموو هەفتەیەك دیاریكرابوو كە لەگەڵ ئەفسەران و پلەدارەكان و فەرمانبەرانی حكومی و هاوڵاتیان كۆببنەوە.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی