هەولێر - INA
یانەی شەترەنجی خانزاد هەروەك چۆن لەپێشوو دەستپێشخەری ئاستەنگە قورس ومەحاڵەكان بووە،ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان لە وەرزشدا یانەی شەترەنجی خانزاد داهێنان و بیرۆكەیەكی ناوازەی لە وەرزش و دۆستایەتی و خستە نێو وەرزش و گەلانی دۆست،كاتێك ئەم یانەیە لەگەڵ قونسوڵیەی هیندستان لەشاری هەولێر پاڵەوانێتییەك بۆ ژمارەیەك یاریزانی هیندی كە دانیشتووی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە.
د.دلزار حەمە ساڵح، سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد راگەیاند: ئەم بیرۆكەیە گیانی وەرزشی وخۆشەویستی وئاشتی گەلانە و ئینجا داهێنان و هەنگاوی ناوازەی وەرزشییە،لەبارەگای یانەكەمان بەهەماهەنگی قونسوڵیەی وڵاتی هیندستان لەهەرێمی كوردستان، پاڵەوانێتییەكمان بۆ ژمارەیەك لەیاریزانان كە نیشتەجێی هەرێمن رێكخست ، كە پاڵەوانێتییەكە ڕاپیدی تایبەت بوو بەسیستەمی سویسری و بەپێنج ڕاوند بەكاتی دەخولەك بەرێوەچوو.
سەرۆكی یانە گوتیشی، پاڵەوانێتییەكە تەواوی یاساكانی نێودەوڵەتی تێدا ئەنجامدرا، 36 یاریزانی هیندیش بەشداربوون و یاریزانانیش لەپاڵەوانێتییەكەدا دابەشی سێ گروپ كرابوون بەپێی ئاست و تەمەنیان.
هەروەها سەرۆكی یانەی خانزاد ووتیشی : بەسوپاسەوە هەر لە پاڵەوانێتییەكەدا سوبهاش كاین، قونسوڵی گشتی وڵاتی هیندستان لەهەرێمی كوردستان و ستافی قونسوڵیە ئامادەیی پاڵەوانێتییەكە و هاوكاربوون لەگەڵمان بۆ بەرێوەچوونی ئەم چاڵاكییە وەرزشیە، ئەوەی مایەی خۆشحاڵی ئێمە بوو، قونسوڵی گسشتی وڵاتی هیندستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی یانەكەمان كرد، كە سەرسام بوو بەئاست و توانای یانەكە ، هەم لەپێگەیاندنی ئەو ژمارە یاریزانەی كە ئێستا لەتیپەكانی یانەكەماندا هەیە ، بەهۆیەوە توانیویەتی لەئاستی ناوخۆ و عێراق و ناوچەكە و دەرەوە ژمارەیەكی قوڕس بێت، بۆیە سوپاسی یانەكەمانی كرد و دەستكەوت و ژمارەكانی یانەكەمانی بەمێژوویەك دانا لەیاری شەترەنج كەتۆماردەكرێت لەلایەن شەترەنجی خانزادەوە.
لەكۆتایشدا لەلایەن سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد و قونسوڵی وڵاتی هیندستان خەڵات وجام و دیاری پاڵەوانێتییەكەیان بەخشیە سەركەتووەكانی بەشداربوو.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات