بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ هەینی، گەڕایەوە خاكی وڵات دوای سەردانە سەركەوتووەكەی بۆ ژاپۆن كە واژۆكردنی چەندین رێكەوتنی لە نێوان هەر دوو وڵات لێكەوتەوە. لەسەردانەكەی عەبادی بۆ ژاپۆن تاوتوێكردنی چەندین پرسی لەخۆگرتبوو، لەگەڵ واژۆكردنی چەندین رێكەوتنی هاریكاری لەنێوان هەر دوو وڵاتدا، لەنێویاندا واژۆكردنی رێكەوتنێك بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئاوی بەسرە (هارسە) بەمەبەستی دەستەبەركردنی ئاو بۆ پارێزگای بەسەر و رێكەوتنێكی تریش كە تایبەتە بە زەوییەكانی نێوان هەر دوو روباری دیجلە و فورات. هەر لەو سەردانەدا تاوتوێی هاتنی كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی ژاپۆن بۆ عێراق كرا، لە چوارچێوەی پلانێكی تۆكیۆ تایبەت بە پشتیوانیكردنیان لە بەغداد لەبواری ئاوەدانكردنەوەدا.