بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە تەواو كرد، جگە لە كۆمەڵێك ڕەشنووسی یاسای دیكە.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە : كە ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی هاریكاری ئابووری و تەكنیكی نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی هەنگاریا تەواوكردووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەردوو ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی كۆماری عێراق بە ڕێككەوتنی سەلامەتی ئەتۆمی و ڕێككەوتنی هاوبەشی سەبارەت بە سەلامەتی بەڕێوەبردنی سووتەمەنی بەكارهێنراو و سەلامەتی بەڕێوەبردنی پاشماوەی تیشكدەر تەواوكرد.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لەكاتێكدا ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسایەكی پەسەندكردنی ڕێككەوتنی هاندان و پاراستنی وەبەرهێنان لە نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی شانشینی سعودیە تەواوكرد، ئاماژەی بەوەشكرد: كە پەرلەمانیش بەهەمان شێوە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنەكەی تەواو كرد بۆ دووركەوتنەوە لە دوو باجدان و ڕێگریكردن لە خۆدزینەوە داراییەكان سەبارەت بە باج لەسەر داهات و سەرمایە لە نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی دەوڵەتی كوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجوومەنی نوێنەرانیش خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە تەواوكردووە.
ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی (15)ی خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، یەكەم ساڵی یاسادانان، خولی دووەمی یاسادانان، بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بە ئامادەبوونی 208 جێگر ئەنجامدا.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی