بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی یاسای سامەڕای پایتەختی شارستانیەتی ئیسلامی بەڕێوەچوو.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی یاسای سامەرا پایتەختی عێراقە بۆ شارستانیەتی ئیسلامی لە قەزای سامەڕا كرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سودانی گوێی لە كورتەیەكی لیژنەكە گرت سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ پێشخستنی واقیعی سامەڕا و بەرزكردنەوە و وەستانەوە لەسەر ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاساكە و تواناكردنی لیژنەكە بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی و تێپەڕاندنی كێشەكان كە ڕووبەڕووی پێكهێنانی لیژنەی ئامادەكاری بووەوە بۆ ناساندنی سامەڕا وەك پایتەختی عێراق بۆ شارستانیەتی ئیسلامی.
سودانی ئاماژەی بە گرنگی ئایینی و مێژوویی شاری سامەڕا كردووە، هەروەها ئەو هێمایەی كە نوێنەرایەتی دەكات بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكان، ئەمە جگە لە گرنگی ئابووری و كۆمەڵایەتی و كولتوورییەكەی.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات