بەغداد - INA
عەبدولئەمیر ئەلشەمری وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ شەممە، سەردانی ئەكادیمیای پۆلیسی كردو بەدواداچوونی بۆ ئەو ڕاهێنانە كرد كەخوێندكارانی خولی 69 وەریگرتووە و جەختی لەگرنگی چڕكردنەوەی ڕاهێنان و پاراستنی هەموو پێداویستییەكانی خوێندكاران كردەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری بەشێوەیەكی لەناكاو سەردانی ئەكادیمیای پۆلیسی كرد و لەبارەی ئەو ڕاهێنانەی كە خوێندكارانی خولی 69 پێ گەیشتبوو بۆی رونكرایەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: شەمەری گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی كورت گرت لە گرنگترین وانەكان و ڕاهێنانەكان كە ئەفسەرەكان كار دەكەن بۆ پێدانیان بە خوێندكاران لەم خولەدا،
ئەلشەمری تەئكیدی لە چڕكردنەوەی ڕاهێنان و پاراستنی هەموو پێداویستییەكانی خوێندكاران و هەوڵدانی زیاتر و كاركردن بۆ پێدانی ئەولەویەتی بە خوێندكاران لەناو كۆلێژدا كردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بە شێوەیەكی بەردەوام سەرپەرشتی مەشق و بەدواداچوونیان دەكات.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی