پەرلەمان متمانە دەداتە وەزیرانی ئاوەدانكردنەوە و ژینگە

سیاسی
  • 3-12-2022, 14:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ شەمم، بە زۆرینەی رەها متمانەی بەخشیە كاندیدەكانی وەزارەتەكانی ژینگەو ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران متمانەی دا بە نزار محەمەد سەعید وەك وەزیری ژینگە بە زۆرینەی ڕەهای دەنگی پەرلەمانتاران.
    هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی ڕەها دەنگی دا بە پەنگین عەبدوڵا ڕیكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبون و شارەوانییەكان.
    ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەران، 15یەمین خولی پێنجەمی هەڵبژاردن و یەكەم ساڵی یاسادانان و دووەم خولی یاسادانان بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو و 208 ئەندام ئامادەبوون.