بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ شەممە، رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ رۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی دەكات ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە پارێزگاكانی باشوور باران و هەورە بروسكە بێت.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای ئەمڕۆ شەممە، لە ناوچەی ناوەراست كەش و هەوا بە چەند پەڵە هەورێك ئاسایی دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك لە دوێنێ تۆمار دەكات، هەروەها لەناوچەی باكوور، كەش و هەوا تا ڕادەیەك هەور و هەندێك جار هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێك شوێندا باران بارینی سوكی هەیە و پلەی گەرمیش نزیك دەبێت لە دوێنێ، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باشوور بەشێكی هەور دەبێت و پلەی گەرمیش كەمێك كەمترە لەوەی دوێنێ كە تۆمار كراوە، ئاماژەی بەوەشدا كە زۆرترین پلەی گەرمای بەغدا تۆمار دەكرێت 21 و دهۆك 19 و كەركوك 18 و سەڵاحەدین و دیالەوە ئەنبار 20 و كەربەلا پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف و بابل و وەسات 22 بەسرە 25 دەبێت.
ئاشكراشیكرد:سبەی یەكشەممە، كەش و هەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور بە بوونی چەند پەڵە هەورێك ئاسایی دەبێت و كەش و هەوا تا رادەیەك هەور دەبێت لە ناوچەی باشوور، هاوكات پلەی گەرماش نزیك دەبێت لە ڕۆژی ڕابردوو لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
ئاماژەی بەوەشدا: ڕۆژی دووشەممە كەشوهەوا بەچەند پەڵە هەورێك ئاسایی دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك دەبێت لەڕۆژی ڕابردوو لەهەموو ناوچەكانی وڵات.
ڕونیشیكردەوە: ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوای ناوچەی ناوەڕاست بەچەند پەڵە هەورێك ڕوون دەبێتەوە و بەشێكیش لە ناوچەكانی باكوور و باشوور هەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیكە لەڕۆژی ڕابردوو لەهەموو ناوچەكانی وڵات.
راشیگەیاند: دۆخی كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ناوچەی ناوەڕاستدا كەش و هەوایەكی ڕوون دەبێت لەگەڵ چەند پەڵە هەورێك، لە كاتێكدا كە ناوچەی باكوور تا ڕادەیەك كەشوهەواكەی هەور دەبێت، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باشوور تا ئاستێك هەور دەبێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارانی سووك كە جار جار دەبێتە هەورە بروسكە و بە تایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتیدا و پلەی گەرمی نزیك دەبێت لە ڕۆژی ڕابردوو لە هەموو ناوچەكانی وڵات.