بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی ١٦ تۆمەتباری لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: "بەپێی زانیاری هەواڵگریی دروستی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمەكانی (هەواڵگری و ئاسایش)ی سەر بە سەلاح الدین، بەسرە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی میسان، و فیرقەی دەیەم، پانزدە فیرقەی شانزە، و بیست، لە بۆسەیەكدا چوار تیرۆرستان دەستگیركرد كە داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەكانی مادەی 4 تیرۆر لە قەزاكانی ڕەمادی، سەلاح ئەلدین و عەزیریە، هەروەها ١٢ تۆمەتبار بە دۆسیەی جۆراوجۆر لە قەزاكانی هیت، هارسە، قورنە، و ناوچەكانی حەمام عەلیل و خانسور.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "كە ڕادەستی دەسەڵاتدارانی داواكار كراون".
و لە درێژەی قسەكانیدا وتی "مەفرەزەكانی توانیان دەست بەسەر كۆمەڵێك بۆمب كەرەستەی تەقەمەنیدا بگرن لە هارسە و تەلعەفەر و گوندی خواجە، كە 49 بۆمب چێنراو دواتر لە لایەن بەشی ئەندازیارییەوە لە ناوبران.