كەشناسی: بارانی بەخوڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما دادەبەزێت

ناوخۆ
  • 1-12-2022, 20:48
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوای عێراق لە ماوەی مانگی كانوونی دووەمدا ئاشكرا كرد.
    عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كەشناسی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا بارانێكی بەخوڕ و مامناوەند لە ژمارەیەك ناوچەی عێراقدا دەبارێت، لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "وەرزی زستانی ئێستا لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە بیست و دووەمی مانگی تشرینی یەكەم دەستیپێكردووە"، ئاماژەی بەوەشكرد، "دەستەی كەشناسی پێشبینی دەكات لە هەندێك شوێنی شارەكانی عێراق بارانێكی بەخوڕ ببارێت".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەستەی كەشناسی ڕاپۆرتی چالاكانەی دەبێت و هۆشداریی كەشوهەوا سەبارەت بە بارانبارین دەبێت".