بەغدا - INA
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، فەرمانی بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی كرد بۆ داڵدەدانی منداڵێك كە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا دەركەوتووە، كە لەسەر زەوی لەسەر پردی تاجی لە باكووری بەغدا دەژێت و بێ لانەیە.
سەرچاوەیەكی حكومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "سەرۆكی حكومەت بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی كچێكی تەمەن 12 ساڵ كرد كە لە گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە كە بێ لانەیە و لەسەر پردی تاجی دەركەوت، دەستبەجێ فەرمانی بەوەزراەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكەی، داڵدەدانی لە یەكێك لە داڵدەگاكان، دابینكردنی هەموو ئەو شتانەی كە پێویستی پێیەتی، و بەڵگەنامەی ناسنامەی پێدانی."