سودانی ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی وردبینی بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی سەرەكی دارایی هەموو كۆمپانیە ئەلێكترۆنیەكان دەكات

ئابوری
  • 1-12-2022, 19:18
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنچ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی وردبینی كرد بۆ پێداچوونەوە بە سەرچاوەی سەرجەم كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاند: " محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، داوایكرد لیژنەیەكی وردبینی تایبەتمەند پێكبهێنرێت و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی سەرەكی دارایی هەموو كۆمپانیە ئەلێكترۆنیەكان كەلەلایەن هاوڵاتیانەوە بەدەست دەكەوێت بكات و رێكارەكان دەرحەق بەسەرپێچیكاران بەپێی یاسا وەربگرێت.
    بە گۆێرەی راگەیەندراوەكە ئاماژە بەو كراوە كە لیژنەكە وردبینی بۆ گرێبەستەكان لەگەڵ كۆمپانیەكانی ناوبراو دەكات و روونی دەكاتەوە ئایا تاچەند لەگەڵ یاسا و سیستەم و ئەو رێنمایانەی كەجێبەجێ دەكرێن و بەرژەوەندیە گشتیەكان گونجاون.