بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆماری كۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لەسەر پێویستی بایەخدان و گرنگیدان بە كەسانی خاوەن ئیرادە (پێداویستی تایبەت)، بۆ پێشكەشكردنی هەموو پشتیوانییەك و دابینكردنی ژیانێكی شایستەیان بۆ ڕەچاوكردنی مافەكانی مرۆڤ كردەوە
راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایانگەیاندووە، كە سەرۆك كۆمار لە كۆشكی بەغدا، پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرایەتی خاوەن پێداویستی تایبەت كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەداوە، "پێویستە یاسای پێویست دەربكرێت بۆ پاراستنی تەواوی مافەكانیان و دەستەبەركردنی پێداویستییەكانیان و مومارەسەی ڕۆڵی خۆیان لە بنیاتنانی وڵات و كۆمەڵگاكەیان بە سود وەرگرتن لە توانا و وزەكانیان و دامەزراندنیان و گۆڕینی بۆیان".
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی