بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی ، پاڵپشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بۆ دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ وزە و ئاو و كەشوهەوا دووپاتكردەوە، لەڕووی چاودێری و یاسادانانەوە، بەهۆی ئەوپەڕی گرنگییەوە، ئاماژەیە بۆ كە ئاسایشی ئاوی عێراق لە مەترسیدایە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەم، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، " مەندەلاوی سپۆنسەری كۆری لێكۆڵینەوەی ناساندنی دەستپێشخەری نیشتمانی وزە و ئاو و كەشوهەوای كرد، كە لەلایەن بەرێوبەرایەتی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی پەرلەمانییەوە بەڕێوەچوو، هەروەها بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار و ، و سەرۆكی تیمی دەستپێشخەری نیشتمانی، جاسم فەلاحی، سەرۆكی تیمی وزەی ISO شەیما مەزهەر، و كۆمەڵێك توێژەر و پسپۆڕ.
جێگیری سەرۆك پەرلەمان ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو كێشە و تەحەددایانە پێویستی بە هەڵوێستێكی جددی و ڕاستەقینە هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان"، هەروەها داوایشكرد كە "ئەنجومەنی نوێنەران شاندێكی پەرلەمانی بە یاوەری وەزیری دەرەوە ڕەوانەی توركیا بكات بۆ ئەوەی سەردانی توركیا بكەن بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پشكی ئاوی عێراق".
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی