بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوت پەسەندكردنی لیستی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی واژوكرد
وەزارەتی نەوت ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، پەسەندكردنی لیستی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی واژوكرد ئەو فەرمانبەرانەی كە گرێبەستەكەیان ماوەی دوو ساڵی تێپەڕاندووە.
و ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزیر هەروەها كۆنووسی ئەو كەسانەی كە بە شێوەیەی كرێی رۆژانە لە وەزارەتی نەوت كاردەكەن پەسەندكرد و بەپێی بڕیاری (315)ی ساڵی 2019 گۆڕی بۆ گرێبەست"، ئاماژەی بەوەشكرد، "لیستەكان لە ساڵی 2019 بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی لەسەر ئەو ناوانە.