بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سابت محمد عەباسی، وەزیری بەرگری، گەیشتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، هاوکات لەگەڵ سەرجەم سەرکردەکانی دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
وەزارەتی بەرگری، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە کە "سابت محەمەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری گەیشتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، و لەگەڵ گەیشتنیشی، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و سەرجەم سەرکردەکانی دەزگا ئەمنییەکان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری نەینەوا ئەنجامدا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا وەزیر گوێی لە سەكردە ئەمنیەكان ورد گرت سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنەکان ”.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی