دەوڵەتی یاسا سەردانەكەی سودانی بۆ ئێران بەرزنرخاند

سیاسی
  • 1-12-2022, 15:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتی کردەوە کە سەردانەکەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بۆ ئێران ڕەهەندی گرنگی بەدەستهێناوە.
     موهەند خەزرەجی ئەندامی هاوپەیمانی، لە ڕاگەیاندراوێكدا  کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران بۆ تاران ڕەهەندی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی هەڵگرتبوو کە قووڵایی پەیوەندییە ستراتیژییەکان نێوان هەردوو وڵات و لەبوارە جیاكاندا گەرەنی دەكات.
     خەزرەجی "هەنگاوەکانی سودانی لە گەیشتن بە سەقامگیری و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕێگەی هاوکارییە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکانەوە کە دوور دەکەوێتەوە لە چوونە نێو شەڕی ناوچەکە بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا کە "هاوکاری هاوبەشی نێوان بەغدا و تاران دەبێتە هۆی گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکەدا".