بەغدا -INA
ئه مڕۆ پێنج شه ممه ، عه بدوللقیف جه مال ڕه شید،سه ڕۆکی کۆمار، جه ختی له سه ڕ گرنگی یه کخستنی ڕیزه کان له پێناوی سه قامگیری و پاراستنی بناغه کانی پێکه وه ژیانی ئاشتیانه له نێوان هه موو چین و توێژه کانی کۆمه ڵگادا هەروەها ستایشی هه ڵوێسته بوێرانه برایانی مەسیحی لە عێراق كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "سەرۆكی كۆمار، عەبدللتیف جەمال ڕەشید، لە بەغدا، پێشوازی لە كاردیناڵی مار لویس ڕافایل ساكۆ و شاندی یاوەری كرد".
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە "گرنگی یەكخستنی ڕیزەكان و یەكخستنی هەوڵەكان لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی بناغەكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو پێكهاتە و چین و توێژەكانی گەلی عێراق" كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە "یەكگرتوویی و هەوڵەكان لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی بناغەكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو پێكهاتە و چین و توێژەكانی گەلی عێراق".
سەرۆك كۆمار ستایشی "هەڵوێستە بوێرانەی ڕۆڵەكانمان و ئایینی مەسیحی لە عێراق و قوربانیدانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، و پابەندبوونی دڵسۆزانەیان بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان كرد،
لە بەرامبەردا بەكری ساكۆ پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنیەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەكانی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی وتەبایی لە نێوان هەموو خەڵكی ئەم وڵاتەدا لە پێناو دەستەبەركردنی سەقامگیری و ئاشتی دووپاتكردەوە.