پارێزگاری هەولێر : كارەبای نیشتمانیمان لە پارێزگاكانی تر كەمترە

ناوخۆ
  • 1-12-2022, 14:08
  • +A -A

    هەولێر – INA
    ئەمڕۆ پێنچشەممە ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایكەیاند كە بۆهۆی ئەوەی كارەبای نیشتمانی لە شاری هەولێر لە شارەكانی تر كەمترە ، بۆیە پارەی كارەبایی مولیدە زیاتر دێتەوە.
    لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  كەئاژانسی هەواڵی عێراقی تێیدا ئامادە بوو پارێزگای هەولێر ریگەیاند": نرخی سووتەمەنی لە هەولێر كۆنترۆڵكراوە، بەڵام بەراورد بە پاریزگاكانی دیكە كارەبای نیشتمانی لە هەولێر كەمترە، بۆیە پارەی ئەمپێری كارەبای موەلیدە زیاترە".
    هەروەها خۆشناو وتیشی ": یەك لیژنە بۆ دیاركردنی پارەی كارەبای موەلیدە هەیە مانگانە بە هەڵسەنگاندن كرێی كارەبای شارەكان دیاردەكرێت".