بەغدا -INA
دادگای باڵای فیدراڵی له نوسراوێكدا فەرمیدا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی مادەی 18ی یاسای هەمواری جێبەجێکردنی یاسای باری کەسێتی، كه تیایدا هاتوه، "ئەگەر مێرد ژنێکی دیکەی هێنا، ژنی یەکەمی مافی جیابونەوەی دەبێت".
دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"یاسای باری کەسی بە گوێرەی ماددەی 18 لە یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 لە هەرێمی کوردستان کە پرسی فرەژنی دەگرێتەوە، لەگەڵ دەستوری عێراق ناگونجێت، بۆیه بە زۆرینەی دەنگ له رۆژی دهرچونی ئهم نوسراوهوه، ماددەی 18 لە یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008ی هەرێمی کوردستان بە نادەستوری لەقەڵەم دەدرێت".
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی