سەید سەدر هەڵمەتێك بۆ كۆكردنەوەی یەك ملیۆن واژۆ دژی كۆمەڵگەی (میم)ی راگەیاند

سیاسی
  • 1-12-2022, 12:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەید موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدری، فەرمانی دا كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی ملیۆنان واژۆ دژی كۆمەڵگەی میم.
    نووسینگەی تایبەتی سەرۆكی ڕەوتی سەدری لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاند موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدری ڕاسپارد سەرپەرشتی نوێژی هەینی بكات، بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ  نووسینگەی سەید سەدر، بە مەبەستی كۆكردنەوەی ملیۆنان واژۆ بۆ پشتگیریكردن لە بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزبازی و كۆمەڵگەی میم وەك قۆناغی یەكەم لە ڕێگەی نوێژی هەینیەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "پێویستە ئەوانی كاریان لەجومگەكانی ڕەوتی سەدری كردووە ، ئەم كاغەزە واژۆ بكەن، كە هاوپێچ كراوە لە خوارەوە، بەو پێیەی نزیكترین كەسەكان یەكەم كەسن كە ئەو چاكەیە دەكەن"، ئاماژەی بەوەشكرد، "دەستپێكردنی كۆكردنەوەی واژۆ لەم هەینیەوە دەبێت تاوەكو ڕۆژی هەینی ڕابردووی مانگی شەعبان."