بەغدا –INA
بەیانی ئەمرۆ پێنچ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد بە پەلەكردن لەجێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی شاری بەغدا وتێدا پارێزگاری بەغدا و سكرتێری بەغدا و بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە نیشتەجێ و شارەوانی و ئەشغالی گشتی و سەرۆكی دەستەی راوێژكاران ئامادەبوون.
نووسینەگەی راگەیاند ئەنجومەنی وەزیران لە راگەینداروێكد كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە:"لەم كۆبوونەوەدا ئاگاداری چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆژەكانی شاری بەغدا بوو لەسەرووی هەمووان پرۆژەكانی" دەروازە و دەرگاكانی پایتەخت و پرۆژەی ئاوەرۆ و پرۆژەی چاكردن وجوانكردنی شەقامەكان و رێژەی جێبەجێكردنی پرۆژەی نەخۆشخانەكان".
هەروەها بەپێی راگەیندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران تێیدا سودانی رێنموویدان كەدەبێت میكانیزمی وا بدۆزنەوە ببێتە هۆی خێرا ئەنجامدانی ئەم پرۆژانە و بگەن بەئاستی پێشكێش كردنی خزمەتگوزاریەكان بەهاوڵاتیان بەشێوەیەكی پراكتیكی، هەروەها بەڕێزیان داوای كرد پێویستە چارەسەریەكان بۆ كێشە و تەگەرەكان بەشێوەیەكی پراكتیكی و خێرا بدۆزرێنەوە".
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات