بەغدا - INA - محمد تالیبی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، ڕێكارەكانی وەزارەتەكەی بۆ چارەسەركردنی دوسێی ئاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، و سود وەرگرتن لە بارانبارین دوای ئەوەی بڕێكی باش ئاویان دابینكرد.
وەزیری سەرچاوەكانی ئاو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند "بڕێكی باش ئاو لە ڕووباری زاب چووتە نێو ئاوای روبارەوە ئەوەیش بە بۆنەی ئەوەی بارانێكی چڕ لە سلێمانی باری، ئەمەش بەنداوی سامەڕای پێ دەوڵەمەند دەبێت و ئەو ئاوە زیاتردەكات.
ڕوونیشی كردەوە، "ئەم شەپۆلە باراناوییە كاریگەری ئەرێنی دەبێت بە باشتركردنی ناوچە زەلگاوەكانی باشوور دەژێنێتەوە ،بەڵام كاتێكی زۆری دەوێت، نزیكەی دوو هەفتە، تا دەگاتە باشوور بۆ ئەوەی سوود لە كاریگەرییە ئەرێنییەكانی وەربگرن، بە تایبەت دوای ئەوەی ناوچەكانی باشوور وشكەساڵییەكی كوشندە بوون لە وەرزەكاندا." چ لە زەلگاوەكان و چ لە ڕووبارەكان یان ناوچەی شەت عەرەب.